ڕازاندنەوەى شەقام و شوستەکان، بە چاندنی گوڵ و نەمام

ڕازاندنەوەى شەقام و شوستەکان، بە چاندنی گوڵ و نەمام

بەمەبەستى جوانکردن و ڕازاوەترکردنى شەقامەکان و پەرەدان بەپاراستنى ژینگە و سەوزایی هەولێری پایتەخت، تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەستیان کرد بە هەڵمەتێکی هەڵکەندنی سەدان چاڵ لە شەقامە سەرەکیەکانی سنوری شارەوانی دارەتوو بۆ چاندنی چەندین گوڵ و نەمامی جۆراو جۆر. ئەوە جگە لە بایەخیان بە سەنتەری شار و ڕێکخستنەوە و چاندنی چەندین جۆری گوڵی دیکە لە نێو گوڵدان و مەرکانەکانی ناو بازاڕ.