یانەی هەولێر لەیانەی سامەرای بردەوە
رۆژی سێشەممە 2022.6.7، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، قائیمقامی ناوەند و ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوانان و جەماوەر، لەنێو یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری، یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەی سامەرا لە خولی نایابی عێراق بەڕێوەچوو.
لەیاریەکی بەهێزدا لەنێوان هەردوو یانە، یانەی هەولێر توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ لەیانەی سامەرا بباتەوە.