لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەری پزیشکی بۆ هونەرمەندی دیاری کوردستان و شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی" دەکرێت

لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەری پزیشکی بۆ هونەرمەندی دیاری کوردستان و شاری هەولێر

رۆژی دووشەممە 2022.6.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، بەمەبەستی هەواڵپرسین و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشى تەندروستی، لە نەخۆشخانە سەردانی هونەرمەندی دیاری کوردستان و شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی" کرد.
پارێزگارى هەولێڕ لەسەردانەکەیاندا، لەنزیکەوە لەچۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و لەدۆخی تەندروستیی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و گەڕانەوەی بۆ ناو خانەوادە و کەس و کار و هونەرەکەی بە سـەلامەتی و تـەنـدروستەکی باش بۆ خواست.
جێگەی باسە، ماوەیەکە هونەرمەندی دیاری کوردستان و شاری هەولێر "محمەد ئەحمەد ئەربیلی" باری تەندروستی ناجێگیرە و ئێستاش لەنەخۆشخانە، لەسەر ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی خەرجی و پێداویستی تەندروستی و چارەسەرییە پزیشکیەکانی بۆ ئەنجامدەدرێت.