پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەڵبەندی3ی یەكێتی لەهەولێر كرد
سەرلەبەیانی دووشەممە 2022.6.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى پیرۆزبایی دەست بەکاربوونى لێپرسراوی مەڵبەند، سەردانی مەڵبەندی3ی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و لەلایەن د.مەجید حەمەدئەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی3ی هەولێر و جێگر و کارگێرانی مەڵبەند بەگەرمی پیشوازی لێکرا.
پارێزگارى هەولێر لەسەردانەکەیدا کە هەریەک لە هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و عەمید خالید، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا یاوەرى بوون، پیرۆبایی لە د.مەجید حەمەدئەمین کرد بەبۆنەى دەست بەکاربوونى وەک لێپرسراوی مەڵبەندی3ی هەولێرى یەکێتى و هیواى سەرکەوتنى لەکارەکانیان بۆ خواست.