بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، "خواردنگەی خێرخوازیی هەولێر" کرایەوە، کە بێبەرامبەر خواردن بە زیاتر لە 1000 کەس دەدات

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر،

نیوەڕۆى دووشەممە 2022.6.13، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لەناو سەنتەری باغی شار لەهەولێر، لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە بە هاوکاریی پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، "خواردنگەی خێرخوازیی هەولێر" کرایەوە کە رۆژانە ژەمە خواردنی نیوەڕۆیان بە خۆڕایی بە زیاتر لە 1000 کەس دەدات.
جێگەى باسە، "خواردنگەی خێرخوازیی هەولێر" هەموو نیوەڕۆیەک، جگە لەڕۆژانى هەینی بەبێ جیاوازى و بێبەرامبەر ژەمێک خواردن بە زیاتر لە 1000 کەس لەو کەسانەی کە رێبوارن یاخود دەستگێڕ و کاسبکارن لەناو بازاڕ دەدات.