لەهەولێر، بەئامادەبوونی پارێزگار، شانۆگەری (دوارۆژەكانی بابلۆ) نمایشکرا
ئێوارەی چوارشەممە 2022.6.15، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و هونەردۆستان، لەهۆڵی میدیای شاری هەولێر، شانۆگەری (دوارۆژەكانی بابلۆ) لەدەرهێنانی هونەرمەند شوان كەریم، نمایشکرا.
دوای بەکۆتاهاتنی شانۆگەرییەکە، پارێزگاری هەولێر، دەست خۆشی لە دەرهێنەر و ئەکتەرانی شانۆگەرییەکە کرد و چەپکە گوڵی پارێزگای هەولێری پێشکەشکردن و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆخواستن.