لەهەولێر، مەراسیمێک بەبۆنەی 7مين ساڵيادى کۆمەڵ كوژى كؤبانێ سازکرا
ئێوارەی رۆژی شەممە 2022.6.25، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، قوتابيانى رؤژئاوا له سەنتەرى ئاڵا بەبۆنەی حەفتەمين ساڵيادى کۆمەڵ كوژى كؤبانێ مەراسیمێکیان سازکرد.
لەمەراسیمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لەگوتارێکدا، ئەو بيرەوەريەى بەتراژیدیایەکی تری گەلى كورد له هەر چوار پارچەى كوردستان وەسف كرد و دروودى نارد بؤ روحی پاكى شەهيدان كه خويێنى خۆيان لەپێناو كوردستان و بەرگرى له خاكى پيرؤزى كوردستان کردە قوربانی و روويان له كۆبانێ كرد.