بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەتاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدە بەڕێوەچوو.
رۆژی پێنجشەممە 2022.6.23، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدە بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، دووپاتیکردەوە کە پێویستە تاقیکردنەوەکان لەکەشێکی گونجاو و پارێزراو بەڕێوەبچێت و بەهەموو شێوەیەک ئەمانەتی زانستی هۆڵەکان بپارێزرێت بەجۆرێک شاری هەولێر ببێتە نموونەی سەرکەوتووی شارەکانی هەرێمی کوردستان.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو کێشەو گرفتانەکرا کەدێنە پێش و ئالیەتی چارەسەرکدنیان تاوتوێکرا.