پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو پاسەوانەی کرد کە لەنێو کۆلێژی یاسا برینداربوو

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو پاسەوانەی کرد کە لەنێو کۆلێژی یاسا برینداربوو

رۆژی چوارشەممە 2022.6.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سەردانی ئەو پاسەوانەی کرد کە دوێنێ سێشەممە لەکاتی هێرشکردنەسەر خوالێخۆشبوو (د.کاوان ئیسماعیل) ڕاگری کۆلێژی یاسا برینداربوو.
پارێزگاری هەولێر لەسەردانەکەیدا، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی پرسی و هیوای خواست خودای گەورە شیفای بۆ بنێرێ و بەزووترین کات چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی، وەکو وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا.