یانەی هەولێر بە 2 گۆل بەرامبەر 1 گۆڵ لەیانەی کەرخی بردەوە
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 2022.7.3، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ژمارەیەکی دیکە لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان، لەیاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری، لە دوایین یاریی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق یاری نێوان یانەی وەرزشی هەولێر و یانەی وەرزشی كەرخ بەڕێوەچوو.
لەیارییەکەدا یانەی وەرزشی هەولێر توانی بە 2 گۆڵی بەرامبەر 1 گۆڵ لە یانەی وەرزشی کەرخ بباتەوە.