رێگه نادرێت قوربانى لەبەردەم دوکان، شەقامەماکان، لەگەڕەک و کۆلانەکان ئەنجامبدرێت و ئاژەڵ لەدەرەوەى کوشتارگەکان سەرببڕدرێت
رۆژی یەکشەممە 2022.7.3، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ ڕۆژانى جەژنى قوربان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، وەک ئامادەکاریی بۆ جەژنى قوربان، لیژنەی قائیمقامیەتەکان ڕاسپیردران لە نزیکەوە چاودێرى بازاڕ بکەن و تیمەکانیشیان زیادبکەن بۆ چاودێریکردنى نرخ و کوالێتى کەلوپەل و پێداویستییەکانى هاوڵاتییان.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە مەترسسیەکانى (تای خوێن بهربوون) (الحمی النزفیه) کە نهخۆشییهكی ڤایرۆسی زۆر مهترسیداره بۆ سهر ژیانی مرۆڤ و لهڕێگهی ئاژهڵهوه بۆ مرۆڤ دهگوازرێتهوه گفتوگۆ کرا، لەپێناو کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشیە و پاراستنى سەلامەتى گیانى هاووڵاتییان و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى کۆبوونەوە بڕیاریدا، بەهیچ شێوەیەک رێگه نهدرێت قوربانى لەبەردەم دوکان، شەقامەماکان، لەگەڕەک و کۆلانەکان ئەنجامبدرێت و ئاژەڵ لەدەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت، سەبارەت بەم بریارەش قائیمقام، بەڕێوەبەرى ناحییە، شارەوانى، لیژنەکانى تەندروستی و بازاڕە ڕاسپردران رێگرى لەو کارە بکەن، هەرکەس و لایەنێک سەرپێچى بکات رێکارى یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.
لەکۆتایشدا، سەبارەت بە ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ لە ڕۆژانى جەژن و پاراستنى ئاسایش و ئارامى هەولێرى پایتەخت و سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییان، کۆبوونەوە تەئکیدى لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى پێویست لە یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان کردەوە، داواشى لە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کرد، وەک هەمیشە هاوکار و هەماهەنگى سەرجەم هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆبن، پاشان پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەدا بۆ رۆژانى جەژن هەموو ئامادەکاریەک و ئاسانکارییەک بکرێت بۆ هاتنى گەشتیاران، لەوبارەیەشەوە بەرێوەبەرایەتى گشتیى گەشت و گوزارى هەولێرى ڕاسپارد ئامادەکارى تەواوبکات بۆ چۆنیەتى پێشوازیکردن لەگەشتیاران و کردنەوەى چێشتخانە و نانەواخانە و سەمونخانە و شوێنەکانى تر لەرۆژانى جەژندا.