بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر

بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر

رۆژی یەکشەممە٢٠٢٢/٧/٣ پێشوازی لە محەمەد جەلوول سەرۆکی نوێ فیدراسیۆنی جیهانی بەرزکردنەوەی قورسایی و شاندێکی یاوەریکرد، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی کردن لە بردنەوەی ئەم پۆستە ، ئامادەباشی ئەوەی دەربڕی کە هەولێر دەرگاکانی کراوەیە بۆ هەر چالاکێکی وەرزشی … لەلایەن خۆیەوە محەمەد جەلوول سوپاسی زۆری پێشکەش بە پارێزگار کردو خۆشحاڵیشی دەربڕی بۆ ئەم پێشوازیە گەرمەی كە لێکراوە، هاوکات باسی لە سروشتی هەڵبژاردنەکان کرد، کە بۆ جاری یەکەمە ئەم پۆستە لە نێوان ئەوروپاو ئەمریکا دێتەوە ئاسیا …
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە هەولێر شاری ئارامی و ئاشتی و پێکەوە ژیانە بۆیە مایەی شانازیە کە ئۆفیسی بارەگای سەرەکیمان لەهەولێر دەبێت و لێرەوە پێشوازی لە میوانانی وەرزشی جیهانی بکەین…