پارێزگاری هەولێر، پێشانگایەکی هاوبەشی هونەرمەندانی عێراقی کردەوە

پارێزگاری هەولێر، پێشانگایەکی هاوبەشی هونەرمەندانی عێراقی کردەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.9.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر، بەئامادبوونی شوان شێخ ئەحمەد و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان و ژمارەیەکی ترلە هونەرمەندان، لەگەلەری میدیا، لەژێرناونیشانی (درەوشانەوەی هەولێر) پێشانگایەکی هاوبەشی هونەرمەندانی عێراقی کردەوە.

لەپیشانگاکەدا کە 41 هونەرمەند بە چەندین تابلۆی شێوەکاری بەشداریان کردبوو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە هونەرمەندان هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.