پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته كار‌و چاڵاكییه‌كانی رێكخراوی (كۆم جوان)و سه‌رجه‌م رێكخراوه كوردییه‌كانی دیكه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه" له‌پێناو به‌های شوناس و دۆزی ره‌وای كورد بێت..
پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته كار‌و چاڵاكییه‌كانی رێكخراوی (كۆم جوان)و سه‌رجه‌م رێكخراوه كوردییه‌كانی دیكه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه" له‌پێناو به‌های شوناس و دۆزی ره‌وای كورد بێت..
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 12 ئه‌یلولی 2022 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو خاتوو سروه رەسول به‌رێوه‌به‌ری به‌شی قه‌یرانه‌كان له به‌پارێزگای هه‌ولێر" پێشوازیان له كۆمه‌لێك گه‌نجی رێكخراوی(كۆم جوان) كرد" كه له رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سه‌ردانی دیوانی پارێزگایان كردبوو.
سه‌ره‌تاش شاندی كۆم جوان خۆیان ناساند" به‌وه‌ی رێكخراوێكی كوردن له ساڵی (1988)ه‌وه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا دامه‌زراون" ئه‌ندامانیان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان پێكهاتوون. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی رێكخراوی (كۆم جوان) ناساندنی دۆزی كورده به جیهان و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كییه بۆ لێقه‌وماوانی گه‌لی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه. ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه كه‌وا سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و روانگه‌وه‌یه" تاوه‌كو رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ئازادی و فراوانسازی و حوكمرانیه‌تییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشانی گه‌نجانی جیهان بده‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" وێرای خۆشحاڵی ده‌ڕبڕین به‌سه‌ردانیكردنی رێكخراوی(كۆم جوان) بۆ هه‌ولێری پایته‌خت" جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه" كه پێویسته كار‌و چاڵاكییه‌كانی ئه‌م رێكخراوه سه‌رجه‌م رێكخراوه كوردییه‌كانی دیكه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه له‌پێناو به‌های شوناس و دۆزی ره‌وای كورد بێت و كار له‌سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی كه‌لتووری كورد و حوكمرانییه‌تی كورد بكه‌ن. پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌م رێكخراوه بژارده‌یه‌كی شیاویان بۆ به‌ستنی هێڵی دۆستایه‌تی هه‌ڵبژاردووه كه ئه‌ویش ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه" بۆیه ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌و به‌شی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر نه‌خشه بۆ پلانی لۆبی كردنیش دارێژن و به‌یه‌كه‌وه چاڵاكی و كاری ده‌سته‌جه‌معیانه ئه‌نجامده‌ن و شكۆی گه‌لی كوردستان به هه‌موو جیهان ئاشنا بكه‌ن...