سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای پاتریارکی کڵێسا‌ی ڕۆژھەڵاتی ئاشوری لە ھەولێر دەکات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌شداریكرد له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له شاری هه‌ولێر و پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ی له ئاشوورییه‌كان و مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌نیسه‌یه نیشانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌یه كه 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له نێوان هه‌ردوو شه‌هید شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و قه‌شه مارشه‌معون دروستبوو، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بناغه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تییان له هه‌رێمی كوردستان دانا.
سه‌رۆك بارزانی گوتی: "له‌وه جوانتر و خۆشتر نییه له وڵاتێكدا هه‌موو وه‌كو برا پێكه‌وه بژین، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان خوداپه‌رست بین، جێگه‌ی فه‌خر و شانازییه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه بووه‌ته فه‌رهه‌نگی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه، پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌رده‌وام بین".
سه‌رۆك بارزانی جه‌خیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له پشتیوانی كردنی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی كرده‌وه. گوتی: "ئه‌م وڵاته وڵاتی هه‌موومانه و ده‌بێت پێكه‌وه هه‌موومان به برایه‌تی و سه‌به‌رزی و ئازادی تێیدا بژین".