هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م شوفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ خاوەنی ئامێرەکانی بیناسازین لە جۆرەکانی (بلدۆزەر، شۆڤڵ، عادیلە ، گرێدەر و هاوشێوەکانیان)، کەوا بەهیچ شێوەیەک نابێت ئامێرەکانیان بێنە ناوشەقامە بازنەییەکانی (100مەتری،60مەتری و 30مەتری).
داواش ده‌كات لەکاتی هاتنیان بۆ کاری پێویست یان بۆ پڕۆژەیەک، پێشتر رەزامەندی هاتووچۆی ناوشار وەربگرن، هه‌روه‌ها دەبێت لەوکاتانەش گواستنەوەیان بە(فلات) بێت نەک بەڕۆیشتنی ئاسایی.