لەماوەى (8)مانگی ئەمساڵ زیاتر لە 1 ملیۆن و 810 ھەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە

لەماوەى (8)مانگی ئەمساڵ زیاتر لە 1 ملیۆن و 810 ھەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە

لەماوەی تەنیا (8)مانگی ئەمساڵ (1،810،362) گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە و لەم ژمارەیەشدا (383،012) گەشتیاریان بیانین.
بە بەراورد بە سالانی پێشوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو ژمارەی گەشتیاران بەرزبووەتەوە و بەردەوامیش لە بەرزبوونەوە دایە. بەپێی دوایین ئامار، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، لە ماوەی تەنیا ھەشت (8)مانگی ساڵی 2022دا، (1،810،362) گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان كردووە.
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بە شێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندیی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر