ڕاگهێینراوێك له لێژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیكردنی هاتنی زیاره‌تكاران به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه
به ناوی لێژنه‌ی بالای سه‌رپه‌رشتی كردنی هاتنی زیاره‌تكاران، ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی ( 20/9/2022 ) كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی به‌شداری كردنی زیاره‌تكارانی ئێرانی به ڕێگای ده‌روازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و هه‌رێمی كوردستان له ڕێوڕه‌سمی ئه‌مساڵی به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی ( ئیمامی حوسین ) له شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به سه‌ركه‌وتوانه ڕاده‌گه‌یێنین .
لێژنه‌ی بالا هه‌ر له ڕۆژی پێكهاتنی له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ڕێكه‌وتی (14/8/2022) ده‌ستی به كاره‌كانی كرد بۆ دانانی ڕێكار و میكانیزمێكی گونجاو و دانانی پلانی خزمه‌تگوزاری گشتی و گواستنه‌وه و ته‌ندروستی و ئه‌منی و فریاگوزاری بۆ پێشوازی كردن له زیاره‌تكاره به‌ڕێزه‌كان، هه‌ر چه‌نده بۆ ئێمه ئه‌زموونێكی نوێ بوو چونكه بۆ یه‌كه‌مین جاره زیاره‌تكاران به ڕێگای هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شداری له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌كه‌ن و مه‌زه‌نده‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری زیاره‌تكاران ده‌كرا .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو لاوه‌كی له پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پێك هێنرا له‌گه‌ڵ پێكهێنانی لێژنه‌ی پێشوازی و لێژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و لێژنه‌ی كڕین، هه‌روه‌ها (7) وێستگه‌ی پشوودان و پێشوازی كردن له زیاره‌تكاران به دابین كردنی هه‌موو پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دروستكران ئه‌وانیش وێستگه‌كانی ( ده‌روازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و تێرمینالی سۆران و كانی ماران و گه‌لی عه‌لی به‌گ و پێشه‌نگای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر وتێرمینالی هه‌ولێر و بازگه‌ی شێراوه ) بوون .
له گشت وێستگه‌كان تیمه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا جیاوازه‌كان وه‌كوو ( ئاسایش ، پۆلیس ، چالاكی مه‌ده‌نی ، هاتووچۆ، به‌رگری شارستانی ، پۆلیسی گومرگ، ته‌ندروستی ، گواستنه‌وه ، گه‌شتوگوزار، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ، لێژنه‌كانی خزمه‌تگوزاری و پێشوازی و كڕین ) تێیدا جێگیر كران .
له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هاتن و چوونی زیاره‌تكاران لێژنه‌كانی هاوبه‌شی فریاگوزاری ئه‌منی ته‌ندروستی سه‌ر به یه‌كه كارگێرییه‌كانی قایمقامیه‌ته‌كان و ناحیه‌كان به مه‌به‌ستی پێشكێشكردنی خزمه‌تگوزاری ئانی و هه‌نوكه‌یی له كاتی پێویست دا جێگیركران .
له ده‌روازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به مه‌به‌ستی ئاسانكاری له جێبه‌جێكردن و خێرا ڕاپه‌ڕاندنی ڕێكاره ڕه‌سمییه‌كان و پشكنین و هاموشۆی پاسه‌پۆرت، ستاف و ئه‌جهیزه‌ی پێویست زیاد كران و (40) دانه كۆمپیوته‌ر له بنكه‌ی نشینگه و پاسه‌پۆرت جێگیركران ، و بۆ بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی زیاره‌تكاران به دوو قۆناغ له ( حاجی ئۆمه‌ران بۆ هه‌ولێر ) و له ( هه‌ولێر بۆ الحسینیهی به‌غدا ) زیاتر له (2260) پاسی له جۆری كۆسته‌ر و راف ئاماده‌كران .
پڕۆسه‌ی هاتنی زیاره‌تكاران به شێوه‌ی ڕه‌سمی له به‌رواری ( 7/9/2022 ) ده‌ستپێكرد و له به‌رواری ( 20/9/2022 ) كۆتایی هات، و هاتنی زیاره‌تكاران ڕۆژانه له كاتژمێر (6)ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كرد و له كاتژمێر (7)ی ئێواره كۆتایی پێده‌هات و به گشتی له‌م ماوه‌یه‌دا (25138) زیاره‌تكار له ده‌روازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران داخیل بوون و له‌و ڕێژه‌یه (15595) زیاره‌تكار دووباره به ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له دوای به جێ گه‌یاندنی ڕێوڕهسمیهكانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ ولاتی خۆیان. كه له‌و ڕێژه‌یه‌ش (150) زیاره‌تكاری ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان بوون .
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی تر، (4218) زیاره‌تكار سه‌ردانی تیمه‌كانی ته‌ندروستی له هه‌موو وێستگه‌كان كردبوو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، هه‌روه‌ها یه‌ك ڕووداوی هاتووچۆ هه‌بوو كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو، و نزیكه‌ی (12000) له‌و زیاره‌تكارانه به شه‌و له وێستگه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی مابوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشكه‌ش كردنی گشت خزمه‌تگوزاری بۆیان .
له ئه‌نجام دا له كه‌ش و هه‌وایه‌كی زۆر ئارام سه‌قامگیردا و به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه، و به دل و گیان به شێوه‌یه‌كی زۆر دڵسۆزانه و كوردانه و مرۆڤ دۆستانه له لایه‌ن هه‌موو كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌لك و گه‌لی كوردستانه‌وه پێشوازی گه‌رم له زیاره‌تكاران كران و هه‌موویان به سه‌لامه‌تی به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كانی چله‌ی ئیمامی حوسینیان كرد و گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان و داوا له‌خودای گه‌وره ده‌كه‌ین دوعا و نزا و عباداتیان قبول كرا بێت .
لێره‌دا پێویسته سوپاسی بێ پایان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پارێزگای هه‌ولێر ، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و یه‌كه كارگێرییه‌كانی قایمقامیه‌ت و ناحیه‌كان و هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته و ده‌زگه‌كان بكه‌ین كه به هه‌موو شێوازێك پالپشتی ئێمه‌یان كرد بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه .
پڕ به دله‌وه سوپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵا و یه‌ك به یه‌كی ستاف وكارمه‌ندانی تیمه‌كانی جێگیر له‌گشت وێستگه‌كان و لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایقامیه‌ت و ناحیه‌كان و لێژنه‌كانی پێشوازی و خزمه‌تگوزاری و كڕین ده‌كه‌ین كه زۆر نیشتیمان په‌روه‌رانه و خه‌مخۆرانه، پلانه‌كان و ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێكرد به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك رووبدات.
سوپاسی بێ پایان ئاڕاسته‌ی سه‌ركونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و ستافی كۆنسولگه‌ری ده‌كه‌ین به ڕێگای فه‌رمانگای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵمان دا هه‌ماهه‌نگ و بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه زۆر هاوكارمان بوون .
زۆر سوپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ( ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ) ده‌كه‌ین كه خێرخوازانه و جوامێرانه و كوردستانیانه به ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی هه‌ستان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گشتی و پێویست وه‌كو ( نان خواردن و ئاوخواردنه‌وه و به‌تانی و بالیف و خیوه‌ت و ئاوده‌ستی سه‌فه‌ری و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و ئامبولانس و ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كه‌رسته‌كان و پێدوایستی تر ) هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می پرۆسه‌كه تا كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌ركی ئێمه‌ی حكومه‌ت له ئه‌ستۆ گرتبوون و ئه‌ركی ئێمه‌یان سوك كرد و هه‌روه‌ها سوپاسی ( مانگی سوری عێراقی و مانگی سوری ئێرانی ) ده‌كه‌ین كه هه‌ماهه‌نگ بوون له‌گه‌ل ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان .
هه‌روه‌ها سوپاسی بێ پایانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ستافی ( پێشانگای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ) و به‌ڕێوه‌به‌ری (تێرمینالی هه‌ولێر ) ده‌كه‌ین به ته‌رخان كردنی هۆلی پێشانگه و شوێن بۆ پشوودان ومانه‌وه‌ی زیاره‌تكاران .
سوپاسێكی بێ سنووری ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆی و برایانی شوفێری پاسه‌كان ده‌كه‌ین كه زۆر به باشی پرۆسه‌ی كردای گواستنه‌وه‌ی زیارهتكارانیان به بێ هیچ گرفتێك جێ به‌جێیان كرد .
له كۆتاییدا زۆر سوپاسی خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه زۆر به دڵ گه‌رمی به گیانێكی برایانه پێشوزایان له زیاره‌تكاران كرد‌و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستانیان به‌رجه‌سته‌كرد داستانێكی تری مرۆڤایه‌تیان تۆمار كرد .
ڕاگه‌یاندنی
لێژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی كردنی هاتنی زیاره‌تكاران