هەولێر... "بە زیاتر لە (ملیارێک دینار) چوار پڕۆژەی دیکەی گرنگ دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت

 هەولێر...

لەچوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویست و دەستی ئاوەدانی زیاتر بە شێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لەنێوان سەنتەری شار و گوند و ناحییە و قەزاکان، لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لەسنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە، لەئێستاشدا بەگوژمەی (1 ملیار و 48 ملیۆن و 231 هەزار دینار) (4) پڕۆژەی دیکەی گرنگی خزمەتگوزاریی لەسەر بودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و 15%ی داهاتی شارەوانی هەولێر دەست بەجێبەجێکردنیان کراوە، پڕۆژەکانیش بریتین لە:-

یەکەم/ پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30مەتری لەگەل ئاوەڕۆی لولەیی لە تەنیشت شوقەکانی نەورۆز ستی بەگوژمەی (440 ملیۆن و 480 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەشێوەی بەلێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (120) ڕۆژە.

دووەم/ پرۆژەی قەشتکردن و قیرتاوکردنی شەقامی شەهید سامی لە گەڕەکی گلکەند بە گوژمەی(219 ملیۆن و 750 هەزار دینار) لەسەر داهاتی 15% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەشێوەی بەلێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (60) ڕۆژە.

سێیەم/ پرۆژەی راخستنی چینی ستایبلایزەر بۆ سێ شەقام لە گەڕەکی قەتەوی بە گوژمەی (59 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەشێوەی بەلێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (30) ڕۆژە.

چوارەم/ پرۆژەی (دروست کردنی شەقامێکی 20مەتری تەریب بە کەندی کۆرنیش لە گەرەکی زیلان (5)ی حەسارۆکان و قیرتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری (5)حسارۆکان بەرامبەر مزگەوتی شێخ بیلال خەیلانی و قیرتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل پێش پارکی پێشمەرگە) بە گوژمەی (329 ملیۆن و 1 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەشێوەی بەلێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (150) ڕۆژە.

جگە لەدەستکردن بەم پڕۆژانە دەرخستەی پیویست بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکەش ئامادەکراوە، دوای دابینکردنی بودجەی پێویست دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر