لە خەبات.. بە زیاتر لە (4 ملیار و 500 ملیۆن دینار) دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت

لە خەبات.. بە زیاتر لە (4 ملیار و 500 ملیۆن دینار) دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت

لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لەسنوورى قائیمقامیەتى قەزایی خەبات، لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى (4 ملیار و 632 ملیۆن و 72 هەزار و 750 دینار) دەست بە ئەنجامدانى (17) پڕۆژەیى خزمەتگوزاریى دەکرێت.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر