لە دەشتی هەولێر.. بە نزیکەی ( 10 ملیار دینار) دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت

لە دەشتی هەولێر.. بە نزیکەی ( 10 ملیار دینار) دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت


لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لەسنوورى قائیمقامیەتى قەزایی دەشتی هەولێر، لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى (9 ملیار و 948 ملیۆن و 277 هەزار و 400 دینار) دەست بە ئەنجامدانى (15) پڕۆژەیى خزمەتگوزاریى دەکرێت.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر