باخچەی منداڵانی کەسنەزانى حکومی کرایەوە
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 2022.10.29، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى بەرێوەبەرى ناحییەى کەسنەزان و بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەوروبەر و ژمارەیەکى تر لەسەرپەرشتیارانى پەروەردە و مامۆستایان، باخچەی منداڵانی کەسنەزانى حکومیان کردەوە.
دواى کردنەوەى باخچەکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى، وێڕاى پیرۆزبایی دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانى باخچەکە کرد و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.