بەگوژمەی زیاتر لە (1 ملیار و 500 ملیۆن دینار) کارکردن لە پڕۆژەى دروستکردنى ئاوەرۆ و قیڕتاوکردنی شەقامەکانى گەڕەکى ئاسودە ستی بەردەوامە

بەگوژمەی زیاتر لە (1 ملیار و 500 ملیۆن دینار) کارکردن لە پڕۆژەى دروستکردنى ئاوەرۆ و قیڕتاوکردنی شەقامەکانى گەڕەکى ئاسودە ستی بەردەوامە



لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، بەگوژمەی (1 ملیار و 720 ملیۆن و 850 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دەستکراوە بە جێبەجێکردنى پڕۆژەی دروست کردنى ئاوەڕۆ و قیڕتاوکردنی شەقامەکانى گەڕەکی ئاسودە ستی و کارکردن لەپڕۆژەکە بەردەوامە، کە پێکهاتووە لە دروستکردنى ئاوەرۆ بە درێژیی 4560 مەتر و دروستکردن و قیڕتاوکردنی 21 شەقام بە درێژیی 4575 مەتر.