لەهەولێر... "زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد"

لەهەولێر...

لەهەولێر...
"زیاتر لە 13 هەزار كارتی زەوی دەكرێن بە سەنەد"

لەهەولێر دەستکراوە بە پرۆسەی گۆڕینی زەوییە كارتەكان بۆ سەنەد، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد دامەزراوە و ئێستا ئەم یەكەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كار لەسەر گۆڕینی كارتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەن و تاوەكوو ئێستاش ژمارەیەكی زۆر كارتی زەوی كراون بە سەنەد.
جێگەی باسە، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد كاری زیاتر لە 13 هەزار كارت لە سنووری (باغمرە شهاب، گەڕەكی ژین، بێریات، عەزە، گردجووتیار، كەسنەزان) بەرەو كۆتایی دەچێت و پێویستە خاوەن زەوییەكان دەست بە ئامادەكردن و كۆكردنەوەی كارتەكانیان بكەن، چونکە لە نزیكترین كاتدا لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەكردن بكەن.

ئەو 13هەزار کارتەی دەکرێن بەسەند بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-
- لە بەشی باغمرە ئەفەندی 7528 كارت.
- گەڕەكی ژین لە دارەتوو 3596 كارت.
- بێریات و عەزە 1288 كارت.
- گردجووتیار لە بەشی كورانی نوێ 638 كارت.
- بەشێك لە كەرتی 95ی كەسنەزان كە ئەویش 239 كارتە و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەكان دەكرێت و پرۆسەكەش بەردەوامە.