هەولێر: زيندوو راگرتنی یادی سێ هونەرمەندی رەسەنی کوردی

هەولێر: زيندوو راگرتنی یادی سێ هونەرمەندی رەسەنی کوردی

هەولێر: زيندوو راگرتنی یادی سێ هونەرمەندی رەسەنی کوردی

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 28ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو هەوادارانی هونەری رەسەنی کوردی، لە هۆڵی رۆشنبیری رێوڕەسمی یادێك بۆ هەر سێ هونەرمەندی دێرین و ڕەسەنی كورد (فوئاد ئەحمەد، شەماڵ سائیب، تەحسین تەها) كە تەمەنێكی زۆریان لە خزمەتکردنی موزیک و گۆرانی کوردی بردە سەرو تا ئێستاش هونەرەکەیان بە زیندوویی ماوەتەوە سازکرد…
لەو رێورەسمەدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری هەولێر ئامادە کرابوو، پارێزگاری هەولێر وتەیەکی پێشکەش کردو ئاماژەی بە رۆڵی بەرچاوی هەرسێ هونەرمەند کرد و بە پێشەنگانی هونەری رەسەنی کوردی ناوزەدی کردن، کە لە سەردەمی ئەواندا هونەر تاموبۆیەکی تایبەتی هەبوو، بۆیەشە هونەرەکانیان کۆن نابێ و لە هەموو سەردەمێکدا خۆیان نوێ ده که نه وه….