بە بریاری رێزدار سەرۆكی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان، گرفتی (زەوی سندووقی ) چارەسەر كرا…

بە بریاری رێزدار سەرۆكی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان، گرفتی  (زەوی سندووقی ) چارەسەر كرا…

بە بریاری رێزدار سەرۆكی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان، گرفتی (زەوی سندووقی ) چارەسەر كرا…

ماوەی چەند سالێکە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی کەم دەرامەتی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران و شارەوانییەکانی دەورووبەری هەولێر داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەویەکانی ناسراو بە زەوی سەندوقی دەکەن، بۆیە لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوڵاتییانە، بە تایبەت خەڵكی كەمدەرامەت، گرفتی ئەو زەوییانە بە بریاری مه‌سڕوور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر كرا…
بۆ ئەم مەبەستە، سه‌رۆک وه‌زیران ڕێكارە یاساییەكانی پەسەند كرد كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كەمدەرامەتە و پاش ئەو بڕیارە دەتوانن بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری ڕێكارەكان لەم بڕیارە سوودمەند ببن.
شایەنی ئاماژە بۆکردنە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواچوون و سەرۆكایەتیی دیوانەوە، ئەم پێشنیازەیان خستە بەردەم سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەویش بەسوپاسەوە ڕەزامەندی لەسەریدا.

ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر