پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کرد و لەلایەن لیوای مافپەروەر طارق احمد ابراهيم، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم پێشوازی لێ كرا.
لە دیدارەکەدا، ھەماهەنگی نێوانیان دوپاتکرایەوەو لەوبارەیەشەوە پارێزگاری ھەولێر پالپشتی و ھاوكاری خۆی نیشان دا بۆ هەموو ئەو کارانەی پێویستیان بە ڕێکخستنەوە و ڕێکاری نوێ هەیە لە داھاتوودا بۆ خزمەت کردنی زیاتری ھاولاتیانی شاری ھەولێر.
لەلایەن خۆیەوە، بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ سەردانەکەی و ئامادەیی تەواوی خۆی نیشاندا لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر.