پارێزگاری هەولێر، قۆناغى دووەمى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنى چەندین شەقامى ناوخۆیى گەڕەکى سەڵاحەدین-ى بەسەرکردەوە
پارێزگاری هەولێر، قۆناغى دووەمى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنى چەندین شەقامى ناوخۆیى گەڕەکى سەڵاحەدین-ى بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى نزیکەى (170 ملیۆن دینار) دەست بە جێبهجێکردنى کراوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.1.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى شارەوانى دوو و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، بەمەبەستى لە نزیکهوه ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، قۆناغى دووەمى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردن و قیڕتاوکردنى چەندین شەقامى ناوخۆیی گەڕەکى سەڵاحەین-ى بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (169 ملیۆن و 260 هەزار دینار) لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە، وێڕاى دەستخۆشی لە ئەندازیاران و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکى سەڵاحەدین کرد بەبۆنەى دەستکردن بەم پڕۆژەیە و ڕایگەیاند: " ویستى ئێمە بۆ گەیاندن و پێشکەشکردن و گەیاندنى خزمەتگوزاریی بۆ ئەم گەڕەکە و سەرجەم گەڕەک و شوێنەکانى ترى سنوورى پارێزگاکەمان زۆر لەوە زیاترە".
گوتیشى: "ساڵى ڕابردوو لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بودجەى سەربار و لە سەرداهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بودجەى تایبەت بۆ پڕۆژەکان، ژمارەیەکى زۆر پڕۆژەمان لە سنوورى پارێزگاکەمان ئەنجامدا، بۆ ئەمساڵیش لەژێر ڕێنماییەکانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەروکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد دەکەین بتوانین پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى و دەستى ئاوەدانى بەبێ جیاوازیی لە ناو شار و دەرەوەى شار بەشێوەیەکى یەکسان بگەێنین بە هەموو شوێنێک بەتایبەتى گەڕەکە هەژار نشینەکان و ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزاریى و ئاوادانیان پێگەیشتووە".