هەولێر... "لە ساڵى 2022، بە گوژمەى (63 ملیار دینار) (200) پڕۆژە جێبەجێ کراون و هیچ ناوچەیەک نەماوە، پڕۆژەی خزمەتگوزارى لێ جێبەجێ نەکرابێت"

هەولێر...

هەولێر...
"لە ساڵى 2022، بە گوژمەى (63 ملیار دینار) (200) پڕۆژە جێبەجێ کراون و هیچ ناوچەیەک نەماوە، پڕۆژەی خزمەتگوزارى لێ جێبەجێ نەکرابێت"

لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵی 2022، بە گوژمەى (63 ملیار دینار) و بەپێی ئه‌و پلان و بەرنامەیى داڕێژرابوو بۆ پڕۆژەی بچووک و گەورە و بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووانى ناوچەکان، زیاتر لە (200) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى لە سەرجەم قەزا و ناحیە و گوندەکان جێبەجێکراوە، بەشێوەیەک کە هیچ ناوچەیەک لە سنووری پارێزگاى هەولێر نەماوە پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لێ جێبەجێ نەکرابێت.

لە سنووری پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى لە ناو شار و دەرەوەى شار بەشێوەیەکى یەکسان، بە تایبەتى لە گەڕەکە هەژار نشینەکان و ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزاریى و ئاوادانیان پێگەیشتووە، لە هەموو قەزا و ناحیەکان و گوندەکان بۆ ساڵى 2022 بودجەى تایبەت تەرخان کراوە و لە هەموو سێکتەرەکان (ڕێگاوبان، ئاو و کارەبا، پەروەردە) پڕۆژەی خزمەتگوزارى لێ ئەنجام دراوە، کە زۆربەی پڕۆژەکان بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێکراون، و لەئێستاشدا بەشێک لەو پڕۆژانە تەواو بوونە و بەشێکیشیان بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت.