بە گوژمەی ( 182 ملیۆن 765 هەزار دینار )، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەرەکی سەربەخۆی دانرا
بە گوژمەی ( 182 ملیۆن 765 هەزار دینار )، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەرەکی سەربەخۆی دانرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.10.17، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و محەمەد یوسف، بەڕێوەبەری شارەوانی سێ و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، لە ڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی قۆناغى دووەمى پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک لە گەرەکی سەربەخۆی کەرتی 10 هەزارى دانرا، کە بە گوژمەى ( 182 ملیۆن و 765 هەزار دینار) لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانى گەڕەکەکە، داوایان لە تیمەكانی پڕۆژەکە كرد، لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ خێرا تەواوکردنى پڕۆژەکە.
جێگەى باسە، پرۆژەکە پێکهاتووە لە کردنەوەی شەقامەکان و فەرشکردنی تێکەڵە بە رووبەری 15500 مەتر دووجا و کاری لێدانی کێربستۆن بە درێژی 3500 مەتر.