سعوودیه رێككاره‌كانی خۆپارێزی بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ هه‌ڵده‌گرێت و مه‌رجی ته‌مه‌نیش لاده‌برێت
سعوودیه رێككاره‌كانی خۆپارێزی بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ هه‌ڵده‌گرێت و مه‌رجی ته‌مه‌نیش لاده‌برێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ وەرزی حەجکردنی ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان حەج دەکەن بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێت و هەموو مەرجەکانی سەردەمی بڵاوبوونەوەی تووندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێویاندا مەرجی تەمەن هەڵگیرا.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێوشوێنەکانی وەرزی ئەمساڵی حەجکردن راگەیاندووه: "دوێنێ لە شاری جدەی سعوودییە لە کۆنگرەی حەج و عومرە بڕیاردرا، حەجکردن بۆ وەرزی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بگەڕێتەوە".
بەگوتەی کاروان ستوونی، پشکی هەرێمی کوردستان پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020، ساڵانە نزیکەی پێنج هەزار کەس بوو، بەڵام دوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە کرا بە نزیکەی دوو هەزار کەس و 200 کەس بوون، واتە رێژەکە بۆ 42٪ کەمبووەوە، ئێستا دوای ئەو بڕیارەی سعوودیە، هەرێمی کوردستان پشکی پێشووی خۆی وەردەگرێتەوە و زیادیش دەکرێت.
هه‌ر دوێنێش ته‌وفیق بن فه‌وزان وه‌زیری حه‌جی سعوودیه، رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له‌به‌رده‌م حاجیانی جیهان هه‌ڵده‌گرێت.
وه‌زیری حه‌جی سعوودیه، به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌مساڵدا مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌سه‌ر حاجیان لاده‌برێت و جیا له‌وه‌ش ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزیش هه‌ڵده‌گیرێن.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، بیمه‌ی ته‌ندروستی به رێژه‌ی %60 كه‌مده‌كرێته‌وه، ژماره‌ی حاجیانیش وه‌ك سه‌رده‌می به‌ر له كۆرۆنای لێدێته‌وه
وه‌زیری حه‌جی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ته‌واوی مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر حاجی هه‌ڵده‌گرن، به‌تایبه‌ت ته‌مه‌ن.