هاتووچۆی هه‌ولێر هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه
هاتووچۆی هه‌ولێر هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، تێیدا ماوەی کارکردنی سەنتەرەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل له (32ـی پاڕک، گوێڕ و کەسنەزان) درێژده‌كاته‌وه.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
بەمەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی و گلەیی هاووڵاتیان لەسەنتەرەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل، بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە، بڕیاردرا بە درێژکردنەوری ماوەی کارکردنی سەنتەرەکانی پشکنینی (32ی پاڕک وگوێڕ وکەسنەزان)،بەپێ ی ئەم خشتەیەی خوارەوە:
یه‌كه‌م: سەنتەری پشکنینی 32ـی پاڕک لە ڕۆژی یەکشەممه تاکو پێنجشەممە، لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تاکو تەواوکردنی پشکنینی کۆتا ئۆتۆمبێل لەسەنتەرەکە .
دووه‌م: سەنتەرەکانی پشکنینی گوێڕ و کەسنەزان، لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە لەکاتژمێر8ـی بەیانی تاکو تەواوکردنی پشکنینی کۆتا ئۆتومبێل لەسەنتەرەکان، هه‌روه‌ها له رۆژانی دیكه‌ی هەفتە تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر
2023/1/11