سیمۆپۆزیۆمی یەکێتی زانکۆکانی جیهان تایبەت بە کێشەی کۆچ و ئاوارەبوون به‌ڕێوه‌چوو
له زانکۆی سەلاحەدین هەولێر، سیمپۆزیۆمی یەکێتی زانکۆکانی جیهانی لە بارەی (كێشه‌ی كۆچ و ئاواره‌بوون، ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ) به‌ڕێوه‌چوو.
17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023، سروە ره‌سووڵ، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هه‌ولێر، بە نوێنەرایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەشداریکرد لە سیمۆپۆزیۆمی یەکێتی زانکۆکانی جیهانی تایبەت بە کێشەی کۆچ و ئاوارەبوون و لێکەوتەکانی.
ئه‌م چالاكییه له ژێرسه‌رپه‌رشتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، وەزیری پەروەردە، راوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەرۆکی یەکێتی زانکۆکانی جیهانی، سه‌رۆكایەتی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی، بەرپرسانی ناوچەی ئاسۆ‌و ئایندە، نوێنه‌ری قوتابییان و مامۆستایان و میوانان، سیمپۆزیۆمەکە به‌ڕێوەچوو.