پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە


ئێوارەی ڕۆژی شەممە 21ی کانوونی دووەمی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی جێگەی پێزانینمانە و، زۆر بە بەرزی دەینرخێنین.
سوپاسی هەموو بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتیەکانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ گەلی کوردستان. ئەو چاوەڕوانییەشمان لە وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی هەیە لەپێناو بەدیهاتنی دادپەروەری و نەهێشتنی ستەمکاری بڕیاری هاوشێوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بدەن.