هەولێر … چلەی ماتەمینی مامۆستا سەمیر شێخانی بەرێوەچوو

هەولێر … چلەی ماتەمینی مامۆستا سەمیر شێخانی بەرێوەچوو

هەولێر …
چلەی ماتەمینی مامۆستا سەمیر شێخانی بەرێوەچوو

ئەمرۆ یەکشەممە 18-2-2024 بە ئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و دکتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی پارتی و سەنگەر کانەبی بەرپرسی لقی ٢٣ ی پارتی و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و کەس و کارو دۆست و هەڤاڵانی مامۆستا سەمیر شێخانی مەراسیمی چلەی مامۆستای جوانەمەرگ سەمیر شێخانی بەرێوەچوو ..
تێدا وێرای وتاری بنەماڵە و لقی دوو، پارێزگاری هەولێر وتەیەکی پێشکەشکرد، تێدا باسی لەجیدیەتی کاری ئیداری و پارتایەتی مامۆستا سەمیر شێخانی کرد کە بەدڵسۆزی کارامەیی و دنیابینی خۆی توانی خێرا ببێتە مایەی سەرنج و هەگبەیەک لە کاریگەری و خۆشەویستی، بۆیە لە دوایی کۆچی دواییدا خەم و ناسۆریەکی زۆری بە دوای خۆی بە جێهێشت ….
شایەنی باسە لقی دووی (پ د ك) ، لێژنەی ناوچەی ئاراسی مامۆستایان مەراسیمی چلەی (یادو وەفای) بۆ مامۆستا سەمێر شێخانی بەرێوەبەری قوتابخانەی ئارینا رێکخستبوو.