لە گەلەرى میدیا ... پیشانگایەکى هێلکارى تایبەتى بە وێنەى سەرجەم پارێزگارەکانى هەولێر کرایەوە

لە گەلەرى میدیا ... پیشانگایەکى هێلکارى تایبەتى بە وێنەى سەرجەم پارێزگارەکانى هەولێر کرایەوە

لە گەلەرى میدیا ...
پیشانگایەکى هێلکارى تایبەتى بە وێنەى سەرجەم پارێزگارەکانى هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.23، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵڕۆژى بە پارێزگابوونى هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەردۆستان، لە گەلەرى میدیا، پیشانگایەکى هێلکارى تایبەت بە وێنەى سەرجەم پارێزگارەکانى هەولێر بۆ هونەرمەند "بەشدار قادر حەسەن" کرایەوە، کە لەلایەن بەڕیوەبەرایەتى هونەرى شێوەکارى هەولێر ڕێکخرابوو.

پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پيشانگاکە و بە سەرکردنەوەى تابلۆکان، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.