تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانيه كان... بەردەوامبوون لە ڕێکخستنەوەی شۆستەو شەقامەکانی شاری هه ولێر
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیه كانى( یەک، چوار و پێنج)ی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوانی ڕێکخستنەوەی شۆستەو شەقامەکانی شاری هەولێر بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگی هاتووچۆ و باشترکردنی شۆستەو شەقامەکان بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و سیمایەکی جوانتر.
هاوکات دەستکرا بە هەڵگرتنی چەندین زێدەڕۆیی و تۆمارکردنی سەرپێچی لەلایەن هاووڵاتیان و خاوەن کارەکان، ئەوە سەرەڕای دانانی هێڵی سوور لەبەردەم کارەکانیاندا لە هەمان کاتدا تیمەکانمان هەڵسان بە پێدانی ڕێنمایی شارەوانی و ئاگادارکردنەوەیان لە پاراستنی پاک و خاوێنی ژینگەیی و بەکار نەهێنانی موڵکی گشتی.