ئاگاداری

ئاگاداری

بە هۆى ئەو بومەلەرزە وێرانکەرەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریای گرتەوە، کە بەهۆیەوە جگە لە زیانى مادیى زیانى گیانیشى لێکەوتەوە. داوا لە هەرکەس و لایەن و گروپ و خێرخوازێک دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت دەستى یارمەتى بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی ئەو کارەساتە درێژبکەن، دەتوانن لەڕێگەى ژمارە حسابی (508)ی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەێنن، یاخود ئەو کەل و پەلانەی خوارەوە بگەێنن بەو کەمپینەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیندراوە لەبەردەم پارکی شانەدەر:-
1- جل و بەرگی زستانەی منداڵان و گەوران.
2- خێمە، بەتانی، سۆپا، کیسەخەو، مولیدە، ڕوناککەرەوەی دەستی.
3- خۆراک.

بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر
2023.2.8