شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت



ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەکەون.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەوبارەیەوە رایگەیاند: لەسەر بڕیار و راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرەو بەغدا بەرێدەکەوین بەمەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند: ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی دیکە.
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە تایبەت بوو بە نایاسایی ناساندنی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمە یەکەم سەردانی شانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا.