لەهەولێر .... ئاهەنگی دەرچوونی خولێکی نوێی قوتابیانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەڕیوەچوو

لەهەولێر ....  ئاهەنگی دەرچوونی خولێکی نوێی قوتابیانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەڕیوەچوو

لەهەولێر ....
ئاهەنگی دەرچوونی خولێکی نوێی قوتابیانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەڕیوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.9.29، نەوزاد ھادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای نەینەوای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی گەڕێکی دیکە لە قوتابیانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک .

لەو مەراسیمەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، ئەکادیمیستان، سەرۆکی زانکۆ، مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە دەرچووان و خانەوادەکانیان، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی گەنجانی خاوەن بڕوانامە کردەوە لە ئاوادانکردنەوەی وڵات، هیواشی خواست کە ئەم دەرچووانە ببنە وزەیەکی نوێ بۆ بازاڕی کار و کەرتی گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان.

شایەنی باسە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک کە لە ساڵی 2008دا لە شاری هەولێر دامەزراوە، و ساڵانە سەدان قوتابی لە بەشە جیاوازە زانستی و مرۆییەکاندا پێدەگەیەنێت. ئاهەنگەکە بە دابەشکردنی خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر قوتابییە یەکەمەکان و شەکاندنەوەی کڵاوی دەرچوون کۆتایی هات.