پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی بارانباریندا، هەنگاوێکی نوێی بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی زستان دەستپێکردووە ..

پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی بارانباریندا، هەنگاوێکی نوێی بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی زستان دەستپێکردووە ..

بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی بارانباریندا، هەنگاوێکی نوێی بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی زستان دەستپێکردووە ..

.
لەو چوارچێوەیەشدا، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار، دەستیانکرد بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوان بۆ خاوێنکردنەوە، قوڵکردنەوە و فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی لە نێوان پێنجی حەسارۆک و هەشتی حەسارۆک، هەروەها ناوچەی گەڕەسۆر لە نێوان شاری زەیتونەو کەرتی هەشت هەزاری فەرمانبەران .

ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و هاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین دێت، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و ڕێگری لە هەر ئاستەنگێکی هاتووچۆ یان زیانە مادیەکان بە دانیشتووانی ناوچەکە بگەیەنرێت.