بە سەرپەرشتى وەزیرى داد، وەزیری شارەوانى، پارێزگارى هەولێر.. کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە کەمکردنەوەى ڕۆتین و تاپۆکردنى خانووە زێدەڕۆکان و گۆڕینى کارت بۆ سەنەد، بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتى وەزیرى داد، وەزیری شارەوانى، پارێزگارى هەولێر.. کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە کەمکردنەوەى ڕۆتین و تاپۆکردنى خانووە زێدەڕۆکان و  گۆڕینى کارت بۆ سەنەد، بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتى وەزیرى داد، وەزیری شارەوانى، پارێزگارى هەولێر..
کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە کەمکردنەوەى ڕۆتین و تاپۆکردنى خانووە زێدەڕۆکان و گۆڕینى کارت بۆ سەنەد، بەڕێوەچوو

ئێوارەى دووشەممە 2023.2.13، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە سەرپەرشتى د. فرسەت ئەحمەد، وەزیرى داد و ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، سەبارەت بە کەمکردنەوەى ڕۆتین لە دام و دەزگاکان و ڕایکردنى کاروبارەى هاوڵاتییان و یەکلایکردنەوە و ڕایکردنی مامەڵەکانى تاپۆکردنى خانووە زێدەڕۆکان و کۆتایی هێنان بە رێکارە یاسایی و هونەرییەکانى پڕۆسەى گۆڕینى کارت بۆ سەنەد، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە جێگرانى پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار و سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرى گشتیى تۆمارکردنى خانووبەرەى هەولێر و بەڕێوەبەرانى کاروبارى پارێزگا، نەخشەدانانى بنەڕەتى، تاپۆى 1 و 2، خانووبەرەى میرى، یەکەى کارت و سەند و ژمارەیەکى دیکە لە لایەنى پەیوەندیدار ئامادەی بوون، جەخت لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرایەوە لە کەمکردنەوەى ڕۆتین و ڕایکردنى کاروبارەى هاوڵاتییان لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکان لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و چاکتر بەڕێوەچوونى کاروبارى دام و دەزگاکان.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە خاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکان لە سنووری شارەوانییەکان، تە واوى لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران هەرچی لە توانادا هەیە ئەنجامیبدەن بۆ یەکلایکردنەوە و ڕایکردنی مامەڵەکانى تاپۆکردنى خانووەکان، پاشان تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانى ناوچەی بەفرزۆن بە تایبەتى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا)، لەو بارەیەشەوە گفتوگۆ لە بارەى ئیستیملاككردنی خانووەکانی ئەوگەڕەکانە و كێشه‌ هونەرى و کارگێرى و یاساییەکانی کرا.
لە کۆتایشدا سەبارەت بە بڕیارى گۆڕینى کارت بۆ سەنەد، کە ژمارەیان لە سنوورى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر (143 هەزار)ە و لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان نزیکەى (35 هەزار) کارتە و لە ساڵى 2013 تاوەکو ئێستا لە سنوورى سەرۆکایەتى شارەوانى (123 هەزار)یان کراونەتە تاپۆ و لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانیش لە مانگى 11ى ساڵى 2021 تاوەکو ئێستا نزیکەى (10 هەزار) کارت کراوەتە تاپۆ، هەریەک لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و یەکەى کارت و سەند ڕاسپێردران بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تۆمارکردنى خانووبەرەى هەولێر لە ئایندەیەکی نزیکدا بە تەواوی کۆتایی بهێرنێت بە رێکارە یاسایی و هونەرییەکانى سەرجەم ئەو کارتانەى کە ماون بۆ سەند.