لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.. تەنها لە ساڵى ڕابردوو، (1086) پرۆژەى خزمەتگوزاریى جێبەجێکراوە
لە ساڵى ڕابردوو 2022، بە گوژمەى (284 ملیار و 373 ملیۆن و 295 هەزار دینار)، (1086) پرۆژەى جۆرا و جۆرى خزمەتگوزارى پێویست بە شێوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازى لە سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر جێبەجێکراوه، لەوانە:-
(132) پڕۆژەى خزمەتگوزارى بە گوژمەى (84 ملیار و 644 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر، (45) پرۆژەى بەردەوام و تهوانهكراوى کاتى قەیرانى دارایی بە گوژمەى (24 ملیار و 608 ملیۆن دینار)، (390) پڕۆژە دیکە بە گوژمەى (14 ملیار و 89 ملیۆن و 649 هەزار دینار) لە سەر بودجەى سەربار و لە ناکاوى پارێزگاى هەولێر.
ئەوە بێجگە لە جێبەجێکردنى (74) پڕۆژەى تر بە گوژمەى (15 ملیار و 502 ملیۆن و 336 هەزار دینار) لە سەر داهاتى 15% سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان کە بەشى زۆرى پرۆژەکان قیڕتاوکردن و چاککردنەوەى ڕێگاو بانەکان بوون، لەگەڵ دروستکردنى چەندین پردى پەڕینەوەى پیادە لە شەقامە سەرەکییەکانى شارى هەولێر لە سەر بودجەى وەزارەتى ناوخۆ و داهاتى بەڕیوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر و (210) پڕۆژەش بە گوژمەى (18 ملیار و 759 ملیۆن دینار) لە سەر داهاتى 8%ى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى هەولێر.
سەربارى هەموو ئەوانەش بەمەبەستى بەرەنگاربوونەوەى ووشکەساڵی بە گوژمەى (12 ملیار و 876 ملیۆن و 72 هەزار دینار) چەندان پڕۆژە ئەنجامدراوە، لەوانە لێدانى (130) بیرى نوێ، گەیاندنى کارەباى بەردەوام بۆ بیرەکان لە ڕێگەى مولیدەى ئەهلى گەڕهکەکان و چارەسەرکردنى گرفتى تەکنیکی بیرەکان و شۆڕکردنەوە و قوڵترکردنەوەى بەشێکى زۆرى بیرەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.
بۆ ئەمسالیش 2023 له بەرنامە و پلانى کارى پارێزگاى هەولێر ئامادەکارى تەواو کراوە بۆ ئەنجامدان و جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزارى.