لە هەولێر.. کۆربەندێک لەژێر ناونیشانی (دیقەت) بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. کۆربەندێک لەژێر ناونیشانی (دیقەت) بەڕێوەچوو


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.2.23، بە ئامادەبوونى ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى کۆلێژى تەکنیکی پزیشکی و ژمارەیەکى تر لەپەرلەمانتار و مامۆستایانى زانکۆ و پسپۆڕان، سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەڵاحەدین بە هاوبەشی وەزارەتی تەندروستیی و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە هۆڵى هۆتێل شیراتۆن کۆربەندێکى بە ناونیشانی (دیقەت) ئەنجامدا.

لە وتارێکدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە وەزارەتی تەندروستیی و زانکۆی سەڵاحەدین و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بۆ ئەنجامدانى ئەو کۆڕبەندە، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى خواست و ئاماژەى بەوەدا ئومێد دەکەین ئەو کۆڕبەندە و بەیەک گەیشتنەی پسپۆڕان ببێتە بنەماى توێژینەوەک و لە داهاتوودا جگە لە قوتابیانی خوێندنی باڵا هەموو لایەک سوودى لێوەربگرین.