هەولێر: بەخشینی خەڵاتی ئاشتی بازرگانی جیهان بە کەسایەتییەکی شاری هەولێر
ئەمشەو ٢٨-٢-٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە وەزیرو دبلۆماتکارو سەرمایەداران و پیاوانی کار، لە مەراسیمێکی شایستەدا دامەزراوەیی بازرگانی و ئازادی ئاینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، خەڵاتی رێزلێنانی ساڵی بەخشییە ( خالد خۆشناو) سەرمایەدارو خاوەن پرۆژە ستراتیژیەکان …
خەڵاتەکە ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان دەدرێتە چەند کەسایەتیەك، کە کاریان بۆ باشترکردنی کۆمەلگا کردووە و لەرێگەی سەرمایە گوزاریەکانیان رێزیان لە ئاینە جیاوازەکان گرتووە…
بۆ ئەو مەبەستەش خالد خۆشناو خەڵاتی بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی نێوان ئایینەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێ بەخشرا…