هه‌ولێر: فیستڤاڵی زانستی و کەلتووری قوتابیانی زانکۆی ئەربیل نێودەوڵەتی
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 1-3-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌یی كردنه‌وه‌ی فیستڤاڵێکی زانستی و کەلتووری قوتابیانی زانکۆی ئەربیل نێودەوڵەتی بوو...
له‌و فیستیڤاڵه‌دا قوتابیانی زانكۆی ناوبراو وێرای نمایشكردنی پیشه‌نگایه‌كی وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ" هاوكات به نه‌خش و نیگاری كاری ده‌ستی هه‌مه‌ره‌نگیان" ره‌سه‌نایه‌تی زێدی گه‌لی كوردیان به ئاماده‌بووان ئاشنا كرد و به تاقیگه‌ی زانستی جۆراوجۆر" هزرو به‌هره‌و توانای ئافراندنی خۆیان خسته روو" هاوكات به ئاماده‌كردن و لێنانی خوارده‌مه‌نی هه‌مه‌چه‌شن" لێزانی و كابانیه‌تی خۆیان سه‌لماند" فیستیڤاله‌كه به‌و كارانه به جۆش و خرۆشتر بوو" هۆكارێكیش بوو بۆ پاراستنی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری ره‌سه‌نی كورده‌واری ..