هەولێر.. بەرێوە چوونی دیداری شێخی شاعیران

هەولێر.. بەرێوە چوونی دیداری شێخی شاعیران


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2-3-2023 بە نوێنەرایەتی پارێزگاری هەولێر هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر لە دووەمین دیداری شێخی شاعیران حەسیب قەرەداخی ئامادە بوو…
دیدارەکە لە هۆڵی پێشەوای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەرێوەچوو…
لە رێو رەسمی ئەو دیدارەدا وێرای خوێندنەوەی وتاری بنەماڵەی شاعیر، هاوکات بە سێ توێژینەوەی زانستی دیوانی فەرهەنگی خەمی ناخ ناسێندرا، هەروەها بڕوانامەی رێزلێنان بە ژمارەیەك ئەدیب و هونەرمەندو کەسایەتی دیاری هەولێر پێشکەشکرا…
لە کۆتاییشدا دیدارەکە بە گۆرانی و میوزیك و خوێندنەوەی دەقی شیعری شێخی شاعیران کۆتایی هات …