لە هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان بەڕێوچوو
ئەمڕۆ شەممە 2023.3.4، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان لە شاری هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد.
سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی بەشەکانی لایەنە بەشدارەکانی ئیڤێنتەکەی بەسەرکردەوە، لە گوتەیەکدا لە بەردەم ئامادەبووان، دەستخۆشی لە ڕێکخرانی ئیڤێنتەکە کرد و پشتیوانیی حکومەتی بۆ بەهرە و تواناکانی گەنجانی کوردستان دووپات کردەوە .