لە هەولێر .. 32 ساڵڕۆژى ڕاپەرین بەرز ڕاگیرا و پەردە لە سەر پەیکەری شەهید خەجەباوە و دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕین لادرا

لە هەولێر .. 32 ساڵڕۆژى ڕاپەرین بەرز ڕاگیرا و پەردە لە سەر پەیکەری شەهید خەجەباوە و دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕین لادرا

ئه‌مڕۆ شەممە 2023.3.11، بەبۆنەى 32 ساڵڕۆژی ئازادكردنی شاری هه‌ولێر و له‌ چوارچێوەى چالاكییه‌كانى 13هه‌مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونى بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان و شەهید خەجەباوە و ژمارەیەکى زۆر لە جەماوەرى شارى هەولیر و بەرپرسان، 32 ساڵڕۆژى ڕاپەرین بەرز ڕاگیرا و پەردە لە سەر پەیکەری شەهید خەجەباوە و دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕین لادرا.

لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر لە گوتاریکدا ، ئاماژەى بە ڕۆڵ و قارمانییەتى شەهید ''خەجە باوە'' دا لە ڕۆژى ڕاپەرینى جەماوەرى خەڵکى شارى هەولێر و تیشکى خستەسەر ئەوەى کە ئەو ئافرەتە قارەمانە بوو بە سیمبولى ڕاپەرینى شارى هەولێر و بگرە هی تەواوی کوردستان، دواترى چەندین چالاکى جۆراو جۆرى هونەرى پێشکەش کرا و کۆتایی بەرێورەسمەکە هێنرا.

جێگەى باسە، خەجە باوەی قارەمان و بوێر کە ئازایەتی و ورەبەرزی لە باوک و کەسوکارە شۆڕشگێڕەکەیەوە وەرگرتبوو، لە ڕۆژی 11ی ئاداری 1991 بووە پێشەنگی جەماوەری ڕاپەڕیوی هەولێر و بە دروشمەکانی، جەماوەری لەدژی ڕژێم هان دا، شوێنی شەهیدبوونەکەیشی نزیک دائیرەی ئەمنی پێشووە کە ئێستا بووەتە ئەنجوومەنی وەزیران، لەوشوێنەش پەردە لەسەر پەیکەرەکەى لادرا.