لە سەر قەڵاى هەولێر.. پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتانى کردەوە

لە سەر قەڵاى هەولێر.. پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتانى کردەوە


ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2023.3.13، ئومید خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، لە چوارچێوەى کار و چالاکییە هونەرییەکانى 13 مین فیستڤاڵى یادەکانى ئازادى و نەورۆز بە یاوەرى ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافراتانى لەسەر قەڵاى هەولێر کردەوە.

پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیارى پێشانگاکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى پێشانگاکە خواست.